Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئەمما بونینو: توركیا بووە دوو پارچە

بروكسل-KDP.ifno/ وەزیری دەرەوەی ئیتالیا ئەمما بونینو رۆژی سێشەممە سەبارەت بە رووداوەكانی مەیدانی تەقسیمی توركیا و كۆبوونەوە جەماوەرییەكانی پارتی دادوگەشە پێدان رایگەیاند كە توركیا بووەتە دوو پارچە و هیچ هیوایەكم نییە كە ئەردوغان بتوانێت ئەم دوو پارچەیە یەك بخاتەوە.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی ئاخەبەری توركی بڵاوی كردووەتەوە كە وەزیری دەرەوەی ئیتالیا خاتوو ئەمما بونینو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە برووكسەل باسی بارودۆخی توركیای كردووە و گوتوویەتی: رووداوەكانی ئەم دوایەی توركیا ئەوە دەسەلمێنن كە كۆمەڵگە توركیا بووەتە دوو پارچە و دەسەڵاتی سیاسی توركیایش لە جیاتی ئەوەی هەوڵ بۆ لە یەكتر نزیك كردنەوەی ئەم دوو چینە بدات هەوڵ بۆ زۆرتر كردنی جیاوازییەكانی نێوان ئەم دوو بەشە دەدات.

ناوبراو لە بەشێكی دیكەی گوتەكانیدا جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە لە سەرەتای رووداوەكاندا هیوایان بە سەرۆك وەزیری توركیا هەبوو كە بتوانێـت بارودۆخەكە ئارامتر بكاتەوە بەڵام دوای مانگرتنەكەی دوێنێ ئەستەنبۆڵ ئەوەیان بۆ دەركەوتووە كە ئەردوغانیش ئێتر ناتوانێت بارودۆخەكە هێوەر بكاتەوە و ئەم دوو چینە لە یەكتر نزیك بكاتەوە.