Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

كاترین ئاشتۆن گەیشتە هەولێر

هه‌ولێر- KDP.info/ لەبارەی سەردانەكەی ئاشتۆن بۆ هەرێمی كوردستان، فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان تایبەت بە رووداو گوتی : لەچواچێوەی سەردانەكەی بەڕێزیان بۆ عێراق، سەردانی هەرێمی كوردستانیش دەكات و بڕیاریشە لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە، بۆ باسكردنی ئەو پرسانەی كە پەیوەندیان بە یەكێتی ئەوروپا و عێراق و هەرێمی كوردستانەوە هەیە.
سەبارەت بە كاریگەری ئەو سەردانەی ئاشتۆن بۆ هەرێمی كوردستان، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان گوتی "كاریگەری زۆر دەبێت و هیوادارین كە ئەمە ببێتە كردنەوەی دەرگایە بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا".