Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

کۆمەڵی ئیسلامی ھەڵوێستی سەرۆکی ھەرێمی لە بارەی دەستور ھەنگاوێکی ئیجابیە

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ محەمەد حەکیم وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی بە kdp.infoراگەیاند: ھەڵوێستی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی سازانی نیشتیمانی لە بارەی دەستور بکرێت بە ھەنگاوێکی باشی دەزانین، بەڵام ئومێدەوارین پەرلەمان پەلە بکات لە گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان بۆ ھەموارکردنەوەی دەستور .

محەمەد حەکیم گوتیشی: ئەگەر پەرلەمانی کوردستان پەلە بکات دەتوانێتکۆدەنگیەک لە بارەی دەستور دروست بکات، لەو کاتە یاساییەی لە بەردەستیدا ماوە و لیژنەیەکی دەستوری دروست بکات کە نوێنەری ھەموو لایەنەکان و پسپۆرانی لە دەرەوە تێدا بێت .

حەکیم رونیشکرده‌وە، ئەگەر لەم خولەشدا نەتوانێت پەرلەمان دەتوانێت دەستور بکاتە کاری یەکەمی خولی داھاتووی دوای ئەوەی ھەڵبژاردنەکان ئەنجامدەدرێت .

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ سەرۆکی ھەرێم لە رێگەی نامەیەکی فەرمییەوە تێبینی و پێشنیارەکانی سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەکانی ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە بۆ ئەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لە گەڵ نوێنەری حزب و لایەنە سیاسییەکان و ئەندامانی لیژنەی ئامادەکردنی پڕۆژەی دەستووری ھەریمێ کوردستان دابنیشن و تاوتوێی پێشنیار و تێبینییەکان بکەن بۆ ئەوەی بە کۆدەنگی تەواوی لایەنەکان لە سەر مەسەلەی پڕۆژەی دەستوور بگەنە ئەنجامێک.