سلێمانی - KDP.info/ لەرانبەر پەیامەکەی مسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ پێکهێنانی کۆدەنگی نیشتیمانی لە کێشەکان و کارکردنی هاوبەشی لایەنە سیاسییەکان کە ئەمڕۆ دوای نێوەڕۆ بڵاوکرایەوە یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پشتیوانی خۆی بۆ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی بارزانی له‌باره‌ی پڕۆژه‌ی ده‌ستوره‌وه راده‌گه‌یه‌نێت و ته‌ئكید له‌وه ده‌كاته‌وه به‌شێك له دید و بۆچوونی یه‌كێتیی له‌و په‌یامه‌ی ده‌بینینه‌وه .
ئازاد جندیانی وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، سه‌باره‌ت بە په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ده‌ستور، بۆ SNN رایگه‌یاند: پێمانوایه هه‌نگاوێكی باشه بۆ ده‌ربازبوون له‌و دۆخه بنبه‌سته‌ی له‌ئێستادا به‌هۆی كێشمه‌كێشه‌كانی پڕۆژه‌ی ده‌ستوره‌وه هاتۆته ئاراوه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌موولایه‌نه‌كان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ده‌ستور له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆ بگه‌نه دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی گونجاو .
وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وتیشی: هه‌رشتێك ببێته‌هۆی كۆده‌نگی و رێككه‌وتنی نیشتمانی له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا، پشتیوانی لێده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها هه‌موو كارێك كه ببێته‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌موولایه‌نه‌كان پێكه‌وه گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ن، وه‌ك كه‌یسه گرنگه‌كانی ئه‌م وڵاته به كه‌یسی ده‌ستوره‌وه پشتیوانی لێده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیوادارین هیچ جۆره رێگرییه‌ك نه‌یه‌ته پێش ئه‌و پلانه، بۆئه‌وه‌ی بتوانین هه‌موولایه‌ك بگه‌ینه بۆچوون و دید و سیاسه‌تێكی هاوبه‌ش .
ئازاد جندیانی سه‌باره‌ت به ناوه‌رۆكی وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه، وتی: بۆچوون و سیاسه‌تی گونجاو و كۆكمان پێشكه‌شكردبوو، په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم كه له‌لایه‌ن وته‌بێژه‌كه‌یه‌وه راگه‌یه‌ندرا بێشك ره‌نگه خاڵی هاوبه‌شی زۆربه‌ی حزب سیاسییه‌كان بێت، وه‌ك یه‌كێتی به‌شێك له‌دید و بۆچوونی خۆمان له‌و په‌یامه‌ی وته‌بێژی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمدا ده‌بینینه‌وه.