Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق كرد

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەمە 6ـی 6ـی 2013 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەید عەممار ئەلحەكیم سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق كرد.

لە دیدارێكدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و عێراق و باری ئاساییش و گوزەرانی هاووڵاتیانی عێراق خرایە بەر باس و گفتوگۆ. لە بەشێكی دیكەی ئەو دیدارەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و حكوومەتی فیدڕالی تاوتوێ كرا و هەردوو لا لەسەر ئەوە هاوڕابوون كە پێویستە كار بەو بنەما سەرەكییانە بكرێت كە عێراقی نوێی لەسەر بنیاد نراوە و بە پێویستیشیان زانی داواكاریی هاووڵاتیان بۆ سەقامگیری و دووركەوتنەوە لە توندوتیژی ڕەچاو بكرێن.