Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان له‌سه‌ر مەسەلەی ده‌ستوور

ماوەیەكی زۆرە حزب و لایەنە سیاسییەكان لە لێدوان و ڕاگەیاندنەكانیاندا وای نیشان دەدەن كە لەسەر مەسەلەی دەستوور بەنیازی سازانی نیشتیمانین و بۆ یەكلاییكردنەوەی بابەتیپڕۆژەی دەستوور هەتا ئێستا هیچ نەكراوە و هیچ شتێكی ڕوونیان نەخستووەتە ڕوو. پێدەچێ بابەتێكی گرنگی وەك دەستوور تەنیا بۆ یاریی سیاسی بەكار بێنن نەك پەرۆشی بۆ دواڕۆژی وڵات و ژیانی نەوەكانی داهاتوو.

پرسیار ئەوەیە ئەگەر ئەو ویستەیان نییە كە سازان بكەن بۆ بە ڕاشكاوی ناڵێن دەستوورمان ناوێت؟ ئەگەر بە ڕاستی خوازیاری ئەوەن وڵاتەكەمان ببێتە خاوەنی دەستوور بۆ ئەم بابەتە یەكلایی ناكەنەوە و بۆچوونێكی ڕوون و هەنگاوێكی كردەیی لەمەڕ دەستوور نیشان نادەن؟ ئەگەر هیچیان لەوبارەیەوە پێ نییە بۆ ڕێگرن لەوەی گەل یەكلایی بكاتەوە؟ یان ئەو سازانەی باسی دەكەن فەرموون بیكەن یان دەبێ گەل بڕیاری خۆی بدات و گەلیش ئەو بڕیارە هەر دەدات.

مسعود بارزانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان

4ـی 6ـی 2013