ھەولێر - تایبەت بەkdp.info/ وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، بڕیارە ئەمڕۆ ئەو 30 کەسەی بەھۆی لێدانی دەرزی بینای چاویان لەدەست دابوو رەوانەی ئەلمانیا بکرێن بە مەبەستی چارەسەرکردن.
د,خالس قادر گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە kdp.infoراگەیاند: ئەو نەخۆشانە کاری ڤیزەیان تەواوبووە و ئەمڕۆ رەوانەی وڵاتی ئەلمانیا دەکرێن بەمەبەستی چارەسەرکردنیان.
د.خالس قادر گوتیشی: تەنیا یەک نەخۆش نەبێت کە ھێشتا کاری ڤیزەی تەواو نەبووە، بەڵام ئەوانەی دیکە ڤیزەیان ئامادەیە و ھەوڵی جدی ددەن بۆ ئەوەی کاری ئەویش تەواوکەن و لە گەڵ ئەوانەی دیکە رەوانەی دەرەوەی وڵات بکرێن بەمەبەستی چارەسەرکردنیان.
لە سەرتای مانگی نیسان بەھۆی لێدانی جۆرە دەرزیەک لە شاری ھەولێر 30 کەس کەھەموویان بەتەمەن بوون بینای چاویان لەدەستدا و تا ئێستەش ھۆکارەکەی ئاشکرا نەکراوە.