Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

كەسك: پێویستە ئاكەپە بەرپرسیاریەتییەكانی خۆی بەجێ بگەینێت

 

KDP.infoدیاربەكر/  سەندیكای كرێكارانی توركیا رۆژی دوو شەممە لە شاری دیاربەكر سەبارەت  قۆناغی چارەسەركردنی پرسی كورد و پرۆسەی دیموكراتیزە كردنی توركیا كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ساز كرد.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاوی كردووەتەوە كە سەندیكای كرێكارانی توركیا و سەندیكاكانی دیكەی سەر بەم سەندیكایە پشتگیری هەمە لایەنەی خۆی بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد لە توركیا و پرۆسەی دیموكراسی و ئاشتەوایی لە توركیا دەربڕیوە.

كەسك لەم كۆنگرەیەدا باسی هەنگاوەكانی حكوومەتی توركیا و پارتی داد و گەشە پێدانی توركیای كردووە و گوتوویەتی: حكوومەتی توركیا سەرەتا زۆر بە باشی دەستی بەم قۆناغە كرد، بەڵام ماوەیەكە  حكوومەت وەكو پێویست سەبارەت بە قۆناغی چارەسەری هەڵسوكەوت ناكات.

كەسك داوای لە حكوومەت و پارتی داد و گەشەپێدان كردووە كە پێویستە ئەرك و بەرپرسیاریەتییەكانی خۆی جێبەجێ بكات و بەڵێنەكانی خۆی بباتە سەر و وەڵامی ئەو هەنگاوانە بداتەوە كە لە لایەن  كوردەوە بۆ سەر خستنی ئەم قۆناغە نراون.