هەولێر - KDP.info / لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا حەیدەر حەسەن بەڕێوبەری شوێنەواری هەولێر لەگەڵ ئۆلیڤێرا روراڵت بەرپرسی زانكۆی لیۆنی فەڕەنسی، دۆزینەوەی (87) پارچە شوێنەواریان راگەیاند كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ بەر لە (2) هەزار ساڵ پێش زاینیو پاشماوەی ئاشورییەكانە. لەکۆنگرەکەدا بەڕێوبەری شوێنەواری هەولێررایگەیاند: ئەم دۆزینەوەیە سێیەمێن دۆزینەوەیە کە لەم شوێنە دۆزرابیتەوە، ئەگەر بەشێوەیەكی بەردەوام كار بكرێت. دڵنیایین تا (100) ساڵی تر پارچەو نووسراو لەم شوێنە دەدۆزینەوە، بەڵام بەهۆی کەمی بوودجە،كێشەمان هەبووە ، ئەمساڵ بوودجەمان بۆ دابینكراوە بەڵام بڕەكەی زۆر كەمە بە بەراورد بەو چالاكییانەی هەمانە، بەپێی زانیارییەكان بەشێك لەم شوێنەوارانەی كە دۆزراونەتەوە بەخەتی مسماری نووسراونو هەندێكیان تابلۆی نووسراون، بەشێكیشیان كەلوپەلی جوانكارین وەكو گوارەو بازنو ملوانكە....هتد، كە لەو كەلوپەلانە چەند جۆرە دراوێكیش تێدایە كە دراوی ڕۆمانیو ساسانییەكانە.ناوچە شوێنەوارەكان لەگردی قەسری شەمامك دۆزراوەتەوە كە گردێكی گەورەیە دەكەوێتە باشووری ڕۆژئاوای شاری هەولێر بەدوری (60) كم كە بەگوێرەی مێژووناسان ئەم گردە شوێنواری شاری كلیزییە كە یەكێك بووە لەشارە گەورەكانی ئاشوورییەكان و پایتەختی ئاشورییەكان بووە.