میسر - KDP.info / گروپێکی چەکدار لە دوورگەی سینا هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی ئەمنی میسری و بەهۆیەوەش شەڕ لە نێوان گروپە چەکدارەکان و هێزکانی ئەمنی میسر لە دوورگەی ناوبراو دروست بوو ،سەرچاوەیەکی ئەمنی میسر بە کەناڵی حورەی راگەیاند: بەربەیانی ئەمرۆ دووشەممە گروپیکی چەکدار کە گوومان دەکرێت ، لە چەکدارە ئێسلامییە توندرەوەکان بن ، هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی ئەمنی لە دوورگەی سینا، بەهۆیەوەش شەڕی چەکداری لە نێوان ئەوان و چەکدارەکان دروست بوو،سەرچاوەکە ئەمنییەکەی میسر ئەوەشی راگەیاند : هێرشی چەکدارەکان بەیانی زووی ئەمرۆ ئەنجامدراوە و چەکدارەکان لە رێگای کامیۆنێکەوە، هێرشیان کردۆتە سەر بنکەیەکی ئەمنی میسر و دوای وڵامدانەوەی پاسەوانەکانی بنکەکە، گرووپە چەکدارەکان بۆ شوێنێکی نادیار رای کردووە،سەبارەت بە زەرەر و زیانی هێرشەکەش: سەرچاوەکە رایگەیاند هێرشەکە زیانی گیانی نەبووە، دوای رووخانی رژێمی حوسنی موبارەک لە 25 یەنایەری 2011، گرووپە ئیسلامییە تووندرەوەکان لە ناوچەی سینا ، تیکچونی بارودۆخ ئەمنی بەدەرفەتێک دەزانن ، تا لەوێوە هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل و هێزکانی ئەمنی میسر .لە لایەکی دیکەوە لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا وێنەی ئەو حەفت سەربازە میسرییە نیشاندراوە ، تئدا گرووپیکی چەکدار داوا لە مەحمەد مورسی سەرۆکی میسر دەکەن لە بری ئازادکردنی ئەو سەربازانە، بەندکراوە سیاسییەکانی ئیسڵامی لە سینای میسر ئازاد بکات.