Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نێچیرڤان بارزانی ئیمزا بۆ ئازاد کردنی عەبدولا ئۆجەلان دەکات

ھەولێر- تایبەت بەkdp.info/ عەلی مەحمود ئەندامی کەمپینی ئازاد کردنی عەبدوللا ئۆجەلان بەkdp.info راگەیاند: لە چوارچێوەی کۆکردنەوەی یەک ملیۆن ئیمزا بۆ ئازادکردنی عەبدوللا ئۆجەلان، ئەمڕۆ سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان کردووە و ئیمزای لە سەر فۆرمی ئازادکردنی ئۆجەلان کردووە.

عەلی مەحمود گوتیشی: بەنیازن یەک ملیۆن ئیمزا بۆ ئازادکردنی عەبدوللا ئۆجەلان رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان کە ئێستە لە زیندان دایە کۆبکەنەوە، بۆیە ھەر ئەمڕۆش سەردانی ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانیان کردووە و ھەر یەکە لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەت و ئەرسەلان بایز سەرۆکی پەرلەمان  ئیمزایان لە سەر فۆرمی ئازادکردنی ئۆجەلان کردووە.

مەحمود گوتیشی: بە نیازن لە چەند رۆژی داھاتوو سەردانی مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیش بکەن، بۆ ئەوەی ئیمزا بۆ ئازاد کردنی ئۆجەلان بکات.

ئەو ئەندامەی کەمپینی ئازادکردنی ئۆجەلان روونیشیکردەوە، تا ئێستا بە ھەزاران ئیمزایان کۆکردۆتەوە بۆ ئەوەی عەبدوللا ئۆجەلان ئازاد بکرێت و بەردەوامیش دەبن تا یەک ملیۆن ئیمزا کۆدەکەنەوە.

ھەروەھا ناوبراو سوپاسی سەرۆکی حکوومەت و پەرلەمانی کوردستانی کرد، کە ئیمزایان بۆ ئازادکردنی ئۆجەلان کردووە.