قەلا دزێ  –kdp.info   /  بەهۆى  بارانێکى  زۆرەوە لە ناوچەى قەڵادزێ لافاو دروستبوو  و بەهۆیەوەش (8) ماڵ ژێر ئاو کەوتن و پردێکیش رووخا، کاتژمێر شەشى بەیانى ئەمڕۆ بە هۆى باران بارینێکى بەخوڕەوە لەناوچەکە، 8 ماڵ لە گەڕەکى ئاشتى قەڵادزێ ژێر ئاوکەوتن و زیانى زۆرى ماددیان بەرکەوت، هەر بەهەمان هۆوە پردى ئاشورانى نێوان سەنگەسەر و گوندى ئاشوران بە هۆى تەوژمى بەهێزى ئاوى لافاوەکە و رووبارى گافرین،   پردەکە رووخا و هاتووچۆى سەر پردەکەى پەک خست، شایەنى باسە وەک پێشتر بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەى هەرێمى کورستان تایبەت بە kdp.info  رایگەیاندبوو، لەرۆژانى سێشەممە و چوارشەممدا، تەوژمێکى بەخوڕى باران و بەفر بارین هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە و بە هۆیەوەش لەچەند ناوچەیەکى هەرێم ئەگەرى روودانى  رووداوى سروشتى هەیە.
	شایانی باسه بههۆی جوگرافیای ناوچهکهوه پێدهچێت له ئهگهری بهردهوامی باران و لافاودا زیانێکی زۆر به خهڵکی ئهو ناوچانه بگات