Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

​حەج و عومرەی هەرێم دوا مۆڵەتی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی 2027 دیاریکرد

هەولێر-KDP.info- ​بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە ناویان بۆ حەجی ساڵی 2027 دەرچووە، بە زووترین کات سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە ئیدارییەکانیان.

​لە ئاگادارییەکەدا جەخت کراوەتەوە کە دواوادە بۆ تەواوکردنی مامەڵەکان ڕێکەوتی پێنجشەممە، 15/10/2026 دەبێت، و هەر هاووڵاتییەک تا ئەو وادەیە ڕێکارەکان تەواو نەکات، مافی بەشداریکردنی لەدەستدەدات و خۆی بەرپرسیار دەبێت.

​پێویستییەکان بۆ تەواوکردنی مامەڵەکان بریتین لە، ​ئامادەبوونی ڕاستەوخۆی هاووڵاتیی ناوبراو، ​کۆپییەکی ڕەنگاوڕەنگی کارتی نیشتمانی و پاسپۆرت، کۆپییەک لە ژمارەی دیجیتاڵی بایۆمەتری.

​پێدانی بڕی 6,000,000 (شەش ملیۆن) دیناری عێراقی وەک گوژمەی یەکەم.