Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری ڕۆژی نیشتیمانی ئەڵمانیای کرد

ھەولێر-KDP.info- د. هێمن هەورامی بە نوێنەرایەتیی سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانیی ئەڵمانیادا کرد لە هەولێر و پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی گەیاندە کونسوڵ و باڵیۆزی ئەو وڵاتە.

ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی١٠ی٢٠٢٦، د.هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی بەشداری ڕۆژی نیشتیمانی ئەڵمانیا بوو.

ڕێورەسمەکە لەلایەن کونسوڵخانەی ئەڵمانیا ڕێکخرابوو کە بە بۆنەی ڕۆژی یەکگرتنەوەی ئەڵمانیا سازیان دابوو، هێمن هەورامی لە نزیکەوە پیرۆزبایی گەرمی سەرۆک بارزانی بە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق و کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر گەیاند و هیوای بەردەوامی پێشکەوتنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیای خواست.