هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو خاتوو (شاناز فەرەج حوسێن)، هاوخەمی و سەرەخۆشیی قووڵی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردوو کرد.
دەقی پرسەنامەكەی مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ ماڵباتی کۆچکردوو خاتوو (شاناز فەرەج حسێن)
بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (شاناز فەرەج حوسێن)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی کەسوکار و بەشداربووانی ئەو کۆستە ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.
داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦