Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و باڵیۆزی کرواتیا پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان تاوتوێ کرد

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی کرواتیا لە عێراق کرد و تاوتوێی دۆخی گشتی و برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنەیان لە بوارە جیاوازەکاندا کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە 4ـی تشرینی یەکەمی 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئیڤان یوریچ، باڵیۆزی کرواتیا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە دۆستایەتی و پەیوەندیی لەمێژینەی نێوان کوردستان و کرواتیا کرد و جەختی لە گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردەوە.

باڵیۆزی کرواتیا خواستی وڵاتەکەی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکان دووپات کردەوە.