ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە نۆیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو مام جەلال تاڵەبانی سەرۆککۆماری پێشووتری عێراق پەیامێکی ڕاگەیاند، ئەمە دەقەکەیەتی:
لە ساڵیادی کۆچی دواییی سەرۆک مام جەلال تاڵەبانیدا، بەوپهڕی ڕێز و پێزانینەوە یادی سەرکردەیەکی گەورەی نیشتمانی دەکەینەوە کە ژیانی خۆی بۆ خەبات لەپێناو مافەکانی گەلی کوردستان و خزمەتکردنی عێراق تەرخان کرد و لە سەختترین قۆناغەکاندا دەنگی گفتوگۆ، لێکگەیشتن و کاری پێکەوەیی بوو.
باشترین وەفاداری بۆ یاد و میراتی مام جهلال ئەوەیە کە گفتوگۆ، تهبایی و یهکڕیزی بکەینە ڕێگەی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و پێکەوە کار بکەین بۆ پاراستنی ماف و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان و چەسپاندنی هاوبەشی و سەقامگیری لە عێراق.