Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوپاسی کونسوڵی گشتیی ڕووسیا دەکات

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/١٠/١، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکەی وەک کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ماکسیم ڕوبین کرد.

‎لە دیدارێکدا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ھەوڵەکانی بەڕێز ڕوبینی کرد بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

‎لای خۆیەوە، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا پێزانینی بۆ دۆستایەتی و ئەو ھاوکارییە دەربڕی کە لە ماوەی کارکردنیدا لە لایەن دەزگاکانی ھەرێمەوە پێشکەشی کراوە.

دوایین پێشھاتەکانی دۆخی ناوچەکە بەگشتی، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.