Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ھۆشیار زێباری پێشوازی لە شاندێکی ناوەندی بەغدای یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان کرد

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠-٩-٢٠٢٦، ھۆشیار زێباری، بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، لە بارەگای ناوەند، پێشوازی کرد لە شاندێکی ناوەندی بەغدای یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، بە ئامادەبوونی ئەندامانی ناوەندی سەرکردایەتی موحسین سەعدون و نازەنین مەندەلاوی.

لە کۆبوونەوەکەدا، پێداچوونەوە بە کۆی چالاکی و بەرنامەکانی یەکێتییەکە لە بەغدای پایتەخت کرا، بە جەختکردنەوە لەسەر ڕۆڵی ئافرەتان و گرنگیی بەھێزکردنی پێگەیان لە کەرتە جیاوازەکاندا.

هاوکات ھۆشیار زێباری بەڵێنی دا بە بەردەوامیی پشتیوانیی تەواوی ناوەند بۆ ھەوڵەکانی یەکێتییەکە بە مەبەستی خزمەتکردنی پرسی ئافرەتان و برەوەدان بە  ئامادەییی کارایان لە کۆمەڵگەدا.