ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەمە ٢٩ی ئەیلوولی ۲٠۲٦، دکتۆر ھێمن ھەورامی، بە نوێنەرایەتیی سەرۆک مەسعود بارزانی، بەشداری لە ڕێوڕەسمی تایبەتی کونسوڵخانەی ئەرمینیا لە ھەولێر کرد، کە بە بۆنەی ڕۆژی نیشتیمانیی و سەربەخۆیی ئەرمینیاوە ڕێکخرا بوو.
لە ڕێوڕەسمەکەدا، دکتۆر ھێمن ھەورامی بە ناوی سەرۆک بارزانییەوە پیرۆزبایی گەیاندە باڵیۆزی ئەرمینیا لە عێراق و کونسوڵی ئەرمینیا لە ھەرێمی کوردستان و ھیوای زیاتر پێشخستن و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا خواست.

