Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

هێمن هەورامی سەردانی لقی ٣ی پارتی لە کەرکووک دەکات

کەرکووک-KDP.info- لە چوارچێوەی کار و پلان و بەرنامەکانی بەشی ڕێکخستنی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی ئەیلوولی ۲٠۲٦، د. ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخستن، بە ھاوڕێیەتیی ژمارەیەک لە ھەڤاڵانی بەشی ڕێکخستن و بە ئامادەبوونی یاریدەدەر و ئەندامانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک ـ گەرمیان ـ خانەقین، لە کەرکووکی دڵی کوردستان سەردانی لقی ۳ی پارتی کرد.

لە دیدارێکدا کە بەرپرس و کارگێڕانی لق، بەرپرس و کارگێڕانی ڕێکخستنی ناوچەکان و بەرپرسی ڕێکخراوەکان ئامادەی بوون، ھێمن ھەورامی بە وردی لەسەر ڕەھەندەکانی کاری ڕێکخستن و برەودانی زیاتر بە توانای ئۆرگان و پێشخستنی زیاتری چۆنایەتی و چەندایەتی لە سنووری لقی ۳ی پارتی و ھەڵسەنگاندنی کار و بەرنامەکانی ڕابردوو و دەستنیشانکردنی خاڵی ھێز و پڕکردنەوەی کەم و کوڕییەکان، بەرچاو ڕوونیمان خستەڕوو.

ھەر لە دیدارەکەدا د. ھێمن ھەورامی، دەستخۆشی و سوپاسی زۆری ئاراستەی ھەڤاڵان کرد کە وێڕای گوشارە سیاسی و ئەمنی و ئیدارییە جیاجیاکان، بە رۆحیەتێکی کوردستانییانەی پۆڵایینەوە لە کارو خەباتی کوردستانیانە و پارتیانە بەردەوامن.