Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی سویسرا دەکات

هەولێر-KDP.info- بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/9/28، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە دیدارێکدا لەگه‌ڵ بەڕێز پیتەر نێڵسۆن، باڵیۆزی نوێی سویسرا لە عێراق، پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لێ كرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، هه‌روه‌ها خواستى هەرێمی کوردستانی بۆ برەودان بە پەیوەندییەكان دووپات کردەوە و سوپاسى پشتیوانیی سویسرای بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.

لای خۆیەوە، باڵیۆزی نوێی سویسرا خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە عێراق دەربڕی و جەختی لە خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانى لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و فراوانکردنی هاوکاریی هاوبەشى نێوانیان کردەوە.

دۆخی عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.