ھەولێر-KDP.info- بهشی ڕۆشنبیری و ڕاگهیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی (٦٣)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر، ستافی بەڕێوەبردن و هونەرکاران لە ئێزگەی دەنگی کوردستان کرد.
دەقی پەیامی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان.
بەڕێزان / بەڕێوەبەر، ستافی بەڕێوەبردن و هونەرکاران لە ئێزگەی دەنگی کوردستان.
لە بیرەوەریی (٦٣)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستاندا، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی هێژا و بیسەرانی ئازیزی ئێزگەکە دەکەین، ئومێدەوارین بۆ لەمەودوا بە کار و بەرنامەی نوێترەوە زیاتر بەرەو پێش بچن.
ئێزگەی دەنگی کوردستان کە بە بڕیاری (بارزانیی نەمر) دامەزرا، دەستکەوتێکی دیکەی گرنگی بزووتنەوەی ڕۆژنامەوانی، ڕۆشنبیری و کولتووریمانە، هەمیشە دەنگێکی ڕاست، دروست و ڕاستەقینە بووە بۆ گوزارشتکردن لە خواست و ویستی خەڵک و پێکهاتە جیاجیاکانی کۆمەڵگەکەمان، هەروەها قوتابخانەیەکی دەوڵەمەندی پێگەیاندنی کادیر و ڕۆژنامەنووسانە و پیشەوەرانە و بەرپرسانە مامەڵەی لەگەڵ هەواڵ و ڕووداوەکاندا کردووە.
بەو بۆنەیەوە دەستخۆشی لە کار و چالاکییەکانتان دەکەین و بە هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاترین لە کار و بەرنامەکانتاندا.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٦