هەولێر-KDP.info- ڕۆژی یەکشەممە ۲۷ی ئەیلوولی ۲٠۲٦ لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئاکسل ڤێش باڵیۆزی نوێی نەمسا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە و کۆتایهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان لە عێراق و ئالنگارییەکانی بەردەم سەقامگیریی عێراق کرا و سەرۆک بارزانی جەختی لە پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کردەوە بۆ تێپەڕاندن و چارەسەرکردنی کێشەکان و مسۆگەرکردنی سەقامگیری لە عێراق.
لە بەشێکی تری ئەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەردوولا سوپاسی گەل و حکوومەتی نەمسای کە لە ڕۆژانی تەنگانەی شۆڕشدا هاوسۆز و یارمەتیدەری گەلی کوردستان بوونە.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتی نەمسا و هەرێمی کوردستان کرایەوە لە بواری ئابووری و گەشتوگوزار.