هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەولێر و تاران بەهۆی ڕاگرتنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ فڕۆکەکان ڕاگیراون.
ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "ئەو کۆمپانیایانەی خزمەتگوزاری بە فڕۆکەکان پێشکەش دەکەن، پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییان بۆ فڕۆکە ئێرانییەکان ڕاگرتووە، ئەمەش بووەتە هۆی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەولێر و تاران."
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئەمڕۆوە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەولێر و تاران بە تەواوی ڕاگیراون.
بڵند ئیبراهیم