Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نێچیرڤان بارزانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەركردایەتی و گەلی سعوودیە دەكات

ھەولێر-KDP.info-​ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی شانشینی عەرەبیی سعوودییە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی و گەلی سعوودییە کرد.

دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان.

بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی شانشینی عەرەبیی سعوودییە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز شای شانشینی عەرەبی سعوودییە و محەمەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعوود جێنشینی شانشینی عەرەبیی سعوودییە و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، ھەروەھا حکوومەت و گەلی برای شانشینی عەرەبیی سعوودییە دەکەین.

ھیوای بەردەوامیی پێشکەوتن و گەشەسەندن بۆ شانشینی عەرەبیی سعوودییە و گەلەکەی دەخوازین، و شانازی بە پەیوەندیی دۆستایەتی و ھاوکاریی نێوان عێراق و ھەرێمی کوردستان لەگەڵ شانشینی سعوودییەدا دەکەین. چاومان لەوەیە ئەو پەیوەندییانە بەرەوپێش ببەین و ئاسۆکانی فراوانتر بکەین، بەجۆرێک لە خزمەت بەرژەوەندییە ھاوبەشەکاندا بێت و ببێتە مایەی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان