هه‌ولێر -KDP.info- گوته‌بێژی یه‌كێتی خانه‌نشینانی كوردستان گوتی "بڕیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ زیادكردنی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی بۆ كه‌سوكای شه‌هیدان هه‌نگاوێكی باشه و خزمه‌ت به كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كات، بۆیه ئێمه پشتگیری له‌و بڕیاره ده‌كه‌ین."
سادق عوسمان، گوته‌بێژی یه‌كێتی خانه‌نشینانی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان کە بتوانن خۆیان له ته‌مه‌نی 65 ساڵی خانه‌نشین بكه‌ن هه‌نگاوێكی باشه، ئێمه‌ش پشتگیری ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن خزمه‌تی زیاتر بكه‌ن، چونكه هه‌یه كه‌سانی به‌توانان و ده‌توانن له بواری خۆیان زیاتر خزمه‌ت بكه‌ن، ده‌رفه‌تێكیشه بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان تا له كاری خۆیان به‌رده‌وام بن، گرنگیدانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشه به كه‌سوكاری شه‌هیدان، به‌ڵام نه‌بێته ناچاری و خۆیان بڕیار بده‌ن له‌و ته‌مه‌نه خانه‌نشین بكرێن یاخود له ته‌مه‌نی 63 ساڵی."
سادق عوسمان گوتیشی "ئێستا به‌پێی بڕیار فەرمانبەران له ته‌مه‌نی 63 ساڵی خانه‌نشین ده‌كرێن، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره تایبه‌ت ده‌بێت بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان، ئه‌وان ده‌توانن سوود له‌و بڕیاره وه‌ربگرن، خه‌ڵكی زۆر هه‌یە نایەوێت له‌و ته‌مه‌نه خانه‌نشین بكرێت و ده‌یانه‌وێت زیاتر خزمه‌ت بكه‌ن، ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تێكی باشه و خزمه‌ت به كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كات."
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری داوه، كه‌سوكاری شه‌هیدان له‌مه‌ودوا دەتوانن تا ته‌مه‌نی 65 ساڵی خانەنشین نەبن."
بڵند ئیبراهیم