ھەولێر-KDP. info- ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار لەبارەی پرۆژەی په‌سه‌ندكراوی ماستەرپلانی هەولێر ٢٠٥٠، ڕایگەیاند: ئامادەکردنی ئەم ماستەرپلانە بە شێوەیەکی زانستی کراوە بەشێوەیەک کە ڕەچاوی مێژوو و رابردوو، بارودۆخی ئێستا و پێشکەوتنی ئایندە کراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۳ی ئەیلوولی ۲۰۲٦ بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بریکار و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتیی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و سەرۆکی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەری پێشکەوتووی پڕۆگرامەکان لە ئاژانسی جایکای یابانی و ژمارەیەکی تر لە فەرمانگە پەیوەندیدارەکان و ئەندازیاران، ڕێوڕەسمی پەسەندکردنی ماستەرپلانی هەولێر ٢٠٥٠ بۆ بەدیهێنانی شارێکی سەستەینەبڵ بەڕێوەچوو،
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار وتارێكی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند: پڕۆژەی هەموارکردنەوەی ماستەرپلانی هەولێر لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بەڕیوەبەرایەتی گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی بە هاوئاهه‌نگی ئاژانسی هەماهەنگی نیودەوڵەتی ژاپۆنی ناسراو بە (JICA) ئەنجام دراوە.
لە مانگی (2)ی ساڵی 2022 یاداشتی لێکتێگەیشتنی ئه‌م پڕۆژه‌یه لە نێوان وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئاژانسی جایکا واژوو کرا لەبارەی ئەنجامدانی پڕۆژەکە. لە مانگی (5)ی ساڵی 2022 دەستبەکارکردن لە پڕۆژەکە كرا. وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار گوتیشی: نزیکەی (22) شارەزا و پسپۆری ژاپۆنی کاریان تێدا کردووە کە هەر یەکە پسپۆڕییان هەبوو لە سێکتەرێکی پەیوەندار بە ماستەرپلانی شار، لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوو تیم کاریان لەسەر ئەم ماستەرپلانە کردووە. له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی و سه‌رجه‌م فه‌رمانگه په‌یوه‌نداره‌كان له سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر و نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی هه‌ولێر.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار گوتیشی: ئەم ماستەرپلانە لە ڕۆژی ١٥/١٢/٢٠٢٤ لە نمایشێکدا پێشکەش بە جەنابی سەرۆکی حکوومەت ڕێزدار مەسرور بارزانی کرا و وێڕای دەستخۆشیکردن، جەنابی سه‌رۆكی حكوومه‌ت هەندێك سەرنجی خستەڕوو کە لە ماوەی دواتردا کار لەسەر ئەو سەرنجانەی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کران و بە درێژایی ساڵی ٢٠٢٥ و چەند مانگێکی ئەمساڵ ٢٠٢٦کاری وردەکاری و کارکردن لەسەر تێبینییەکان و باسکردن و ئاشناکردنی خەڵک بەو ماستەرپلانە و ڕەچاوکردنی تێبینییەکان کراوە، هەوڵدراوە کەوا کەمترین ناڕەزایی و اعتراز هەبێت. هەروەها ئامادەکاری وردەکاری نەخشەکان.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕاشیگه‌یاند: ئامادەکردنی ئەم ماستەرپلانە بە شێوەیەکی زانستی کراوە بەشێوەیەک کە ڕەچاوی مێژوو و رابردوو، بارودۆخی ئێستا و پێشکەوتنی ئایندە کراوە، بابەتەکانی ئاو، ئاوەڕۆ، کارەبا، ژینگە و گۆڕانی کەشوهەوا، پیشەسازی، ئابووری، کو‌لتوور، گواستنەوە و گەیاندن، خۆپاراستن لە لافاو، خزمەتگوزارییە گشتییەکان، ژێرخان، پاراستنی شوناس و مێژووی شار، گەشتوگوزار، خۆشگوزەران٦ی وزۆر بابەتی تر لەم پڕۆژەیە دیراسەت کراوە.
هه‌روه‌ها ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد لەم پڕۆژه‌یه‌دا کۆمەڵێک فاکتەری بنەڕەتی گرنگ ڕەچاو کراون، واتا ئاراستەی فراوانکردنی شار بەپێی تەنها یەک فاکتەر نەکراوە، بەڵکوو بە بەهەند وەرگرتنی (١٩) فاکتەر و شیکردنەوەیان پێکەوە بە میتودێکی زانستی جێبەجێکراوە، نزیکی و دووری لە ڕووبار، نزیکی و دووری لە سەرچاوەی دابینکردنی ئاو. پلەی گەرما، ڕێڕەوی سروشتی ئاو و کەندی سروشتی، ئاوی ژێرزەوی، لێژایی خاک، زەوی کشتوکاڵی، کاریگەری پشتێنەی سەوز، شوێنی لەناوبردنی خاشاک، پاڵاوگەی نەوت، ڕێگاوبانی ئێستا و پەرەپێدانی ئاییندە، ناوەندی سەرەکی هەلی کار، ناوەندی لاوەکی هەلی کار، وێستگەی شەمەندەفەر، فڕۆکەخانە، پەرەپێدانی ئایندەی گواستنەوەی گشتی، شوێنەکانی سەرچاوەی سروشتی، شوێنە شوێنەوارییەکان، شوێنی خزمەتگوزاری لە ئاستبەرز.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار گوتیشی: ئەمڕۆ كه بە فەرمی پەسەندکردنی ئەم ماستەرپلانە ڕادەگەیێنین، هاوكات مژدە دەدەینە هاووڵاتییانی پایتەختی هەرێمی کوردستان کەوا شاری هەولێر بەجێبەجێکردنی ئەم ماستەرپلانە لە چەند ساڵی داهاتوودا پێشکەوتنی زیاتر لە ڕووی ئابووری، کۆمەڵایەتی و ژینگەیی کە خۆشگوزەرانیی بەخۆیەوە دەبینێت و هەوڵ دەدات کەوا هەولێر بباتە ئاستی شارە پێشکەوتووەکانی جیهان، کە تێیدا تایبەتمەندی و شوناسی شاری هەولێر بە هەند وەرگیراوه. هه‌روه‌ها سوپاسی تیمی ئاژانسی جایكا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی و نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی هه‌ولێر و سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولیر و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی كرد كه له‌م پڕۆژه‌یه‌دا كاریان كردووه. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ئه‌م پڕۆژه‌یه ئاڕاستەکردنی گەشەی شاری هەولێر تا ساڵی 2050 ڕێک دەخات بە شێوەیەک کە (SUSTAINABILITY) بەدی بهێنێت، دیدگاكان لە چەند بوارێکی جیاواز داڕێژران و چەند ستراتیجێک بۆ بەدیهێنانی دیدگاکان ئامادەکران و نەخشەی بەکارهێنانی زەوی لە ماستەرپلان لەسەر ئەم بنەمایە ئامادەکراوە.