Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لە هەولێر ئاهەنگی ساڵانەی پێشوازی لە دیپلۆماتکاران و نوێنەرانی وڵاتان بەڕێوە چوو

هەولێر-KDP.info- ئەمشەو سێشەممە ٢٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە وەزیران، پارێزگاری هەولێر، نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسییەکان، بەرپرسانی حکوومی، دیپلۆماتکار، کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان، ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و کارسازان، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاهەنگی پێشوازیی ساڵانەی هاوینەی بۆ دیپلۆماتکاران ساز کرد.

لە مەراسیمەکەدا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەخێرهاتنی میوانانی کرد و بەناوی گەل و حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە، خۆشحاڵیی خۆی نیشان دا، هاوکات سوپاس و پێزانینی ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، کونسوڵخانەکان و نێردە دیپلۆماسییەکان کرد بۆ ئەو پشتیوانی و پاڵپشتییەی لە ڕابردوو و ئێستادا پێشکەشی گەل و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان کردووە.