هەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی شێخ ئەحمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم و سەرکردایەتی و گەلی دەوڵەتی ئیمارات کرد.
دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان.
پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆم ئاراستەی برام خاوەن شکۆ شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، سەرۆکوەزیران و فەرمانڕەوای دوبەی، ھەروەھا خێزانی کۆچکردوو و تەواوی بنەماڵەی بەڕێزی ئال مەکتووم و سەرکردایەتی و گەلی دەوڵەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبیی برا دەکەم، بەبۆنەی کۆچی دواییی شێخ ئەحمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم.
لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە کۆچکردوو بە ڕەحمەت و لێخۆشبوونی فراوانی خۆی شاد بکات و لە بەھەشتی بەرینیدا نیشتەجێی بکات، سەبووری و دڵنەوایی بە خێزان و کەسوکار و خۆشەویستانی ببەخشێت.
إنا للە وإنا إلیە راجعون.