Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا کرد

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا کۆبووەوە و ڕایگەیاند، حکوومەتی ھەرێم پاڵپشتی لە سەرخستنی ئەرکی کونسوڵی نوێی ئەڵمانیا دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ـی ئەیلوول، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کریستیان ئۆلفکە کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکوومەت وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەستبەکاربوونی، پشتیوانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیشی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دووپات کردەوە.

کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا، جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا و ھەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە. لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی دۆخیی گشتیی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا.