ھەولێر-KDP.info- بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانی هاووڵاتییان، کۆبوونەوەیەکی فراوان لە سنووری لقی ١٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، بەرپرسی لق و بەرپرسانی ئیداری و دەزگا خزمەتگوزارییەکانی ناوچەکە بەڕێوەچوو.
ئەمرۆ دووشەممە ٢١-٩-٢٠٢٦ بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی خزمەتگوزارییە گشتیەکان و ئاگاداربوون لە ویست و داواکاری هاووڵاتیانی ئەو سنوورە کۆبوونەوەیەکی فراوانی سنووری لقی ١٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ئاری نانەکەلی بەرپرسی لقی شازدەی پارتی و هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر، کارگێرانی لق و بەرپرسی لێژنە ناوچەکان، بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکان و قائیمقام و بەرێوەبەری ناحیەکان و بەرێوەبەرانی دامەزراوە و دەزگا خزمەتگوزارییەکان بەشدارییان کرد.
لە بەشێکی گرنگی گفتوگۆکاندا، جەخت لەسەر پێویستی بەجێگەیاندنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، چارەسەرکردنی کێشە و پێداویستییەکانی ناوچەکان و گرنگیدان بە ویست و داواکارییەکانی هاووڵاتیان کرا.

هەروەها، بەشداربووان دیدگا و تێڕوانینەکانیان لەسەر بارودۆخی خزمەتگوزاری و پێداویستییەکانی ئەو سنوورە ئاڵوگۆڕ کرد و لەسەر ڕێکارە پێویستەکان بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و وەڵامدانەوەی بەپێی پێویست بە داواکارییەکانی هاووڵاتیان گفتوگۆیان کرد.