ههولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان کرد و ڕایگەیاند کە ھەنگاوێکی گرنگە بۆ چەسپادنی ئاسایشی نیشتمانیمان.
عەلی فالح زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیامە پیرۆزباییەکەی بە زمانی کوردی و عەرەبی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) بڵاوکردۆتەوە و نووسیویەتی، "پیرۆزبایی لە ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە ھەرێمی کوردستانی عێراق و پاڵەوانانی پێشمەرگە دەکەین، بەبۆنەی تەواوبوونی یەکخستنەوەی پێکھاتەکانیان لەژێر چەتری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەدا، بەشێوەیەک کە ببێتە ھۆی بەھێزکردنی ئاسایشی نیشتمانی و چەسپاندنی کاری دامەزراوەیی".
عەلی زەیدی ھەروەھا نووسیویەتی، "یەکخستنەوەی ھێزە ئەمنی و سەربازییەکان لە چوارچێوەیەکی دەستووری و یاساییدا و بەھێزکردنی ھەماھەنگیی نێوان سەرجەم ھێزە چەکدارەکانی عێراق و پێکھاتەکانی".
سەرۆکوەزیرانی عێراق یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستانی بە ھەنگاوێکی گرنگ وەسف کرد و ڕایگەیاند، "ھەنگاوێکی گرنگە بۆ چەسپاندنی ئاسایشی نیشتمانیمان و یەکگرتوویی بڕیاری بەرگریمان".