ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە 9/21 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ماکسیم ڕوبین کونسوڵی گشتیی ڕووسیا کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماتییەکەی لە هەرێمی کوردستان.
کونسوڵی گشتیی ڕووسیا، سوپاسی پشتیوانیی و هاوئاهەنگیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی. هەروەها ستایشی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا کرد و پیرۆزبایی و دەستخۆشی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەشی لە سەرۆکی حکوومەت کرد.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی کونسوڵی گشتیی ڕووسیای کرد بۆ کارکردنی لە پێناو پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی ڕووسیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان. هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.
