ھەولێر-KDP.info- سهرۆكی حکوومەتی ههرێمی كوردستان، پێشوازیی له ئیمانوێل مینیۆ، كونسوڵی گشتیی نوێی فهڕهنسا له ههرێمی كوردستان كرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە 20ـی ئەیلوولی 2026، مەسروور بازرانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە کونسوڵی گشتی نوێی فەڕەنسا کرد، لە دەستپێکی دیدارەکەدا، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا، خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان نیشان دا و کورتەیەکیشی لە کار و چالاکییەکانی لە ماوەی داهاتوودا بۆ زیاتر پێشخستنی پەیوەندییەکانی فەڕەنسا و هەرێمی کوردستان خستەڕوو و ئاماژەشی بە ئامادەکارییەکانی بنیاتنانی باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە هەولێر کرد.
هاوکات سەرۆکی حکوومەت پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتیی فەڕەنسی کرد و پشتیوانیی حکوومەتیشی بۆ سەرخستنی ئەرکەکە دەربڕی.
سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە پەیوەندی و دۆستایەتیی لەمێژینەی نێوان هەرێمی کوردستان و فەڕەنسا کرد و سوپاسی حکوومەت و خەڵکی فەڕەنسای کرد بۆ پشتیوانیکردنی خەڵکی کوردستان لە قۆناخە جیاوازەکاندا
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
