د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی
یه‌كێتیی زانایان وه‌ك دامه‌زراوه و ڕێكخراوێكی پیشه‌یی و سه‌رتاسه‌ری، له ٢١/٩/١٩٧٠ له گه‌ڵاڵه‌ی باڵه‌كایه‌تی، له‌سه‌ر ده‌ستی كۆمه‌ڵه زانایه‌كی دڵسۆز و به پاڵپشتیی ڕاسته‌وخۆی ڕه‌حمه‌تی مه‌لا مسته‌فای بارزانی له پێناو کۆمەڵێک ئامانجی خزمەت بە ئایین و نەتەوە و نیشتمان دامه‌زرا.
دامه‌زراندنی ئه‌و یه‌كێتییه زه‌رووره‌تێكی مێژوویی گرنگ بوو، كه توانی وزه و توانای زانایان له ته‌واوی كوردستاندا كۆ بكاته‌وه و له خزمه‌تی گشتی و له پێناو بره‌ودان به هه‌ستی ئایینپه‌روه‌ری و نیشتمانپه‌روه‌ریدا به‌كار بێنێت.
له ماوه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌و ڕێكخراوه‌دا، هه‌وراز و نشێوی زۆر هاتووەته پێش و دۆخه‌كان هه‌موو كات وه‌ك یه‌ك نه‌بوون، به‌ڵام به خۆڕاگری و هه‌ڵوێستی دڵسۆزانی یه‌كێتیی زانایان و پاڵپشتیی مامۆستایانی ئایینی كوردستان، توانراوه مێژووی ئه‌م یه‌كێتییه به زیندوویی بمێنێته‌وه و به‌پێی هه‌لومه‌رج و قۆناغه‌كان، خۆی لەگەڵ ئالنگاری و پێشهاته‌كان بگونجێنێ و ببێته یه‌كێک له‌و ڕێكخراوه پیشه‌ییانه‌ی جێی شانازیی هه‌موو لایه‌كمان بێت.
پتر لە نیو سەدە خزمەتکردن، ده‌لاله‌تی خۆڕاگری و خه‌بات و تێكۆشانی به‌رده‌وامی مامۆستایانی ئایینییه، كه بە شه‌ونخونی و ماندووبوون، توانیویانه هه‌وراز و نشێوه‌كان ببڕن و ببنه چرایه‌كی گه‌شی نێو كۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان و درێژه‌پێده‌ری كاروانی زانایانی خه‌باتگێڕی ئیسلامدۆست و نه‌ته‌وه‌په‌وه‌روه‌ر، بۆیه پێویستە ئه‌م یاده هانده‌رێكی زیاتر بێت له به‌خشینه‌وه‌ی گوڕوتینی هه‌مان هه‌ستی ئه‌و كاروانه‌ی، كه به سه‌ربه‌رزی له پێناو ئیسلام و نەتەوە و خاك و نیشتماندا تێکۆشان و بوونه‌تە جێگه‌ی شانازیی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان.
یه‌كێتیی زانایان به هه‌رسێ ئاراسته‌ی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و پیشه‌یی كاری كردووه و له‌سه‌ریشی به‌رده‌وام ده‌بێت:
له ڕووی ئایینییه‌وه، كار له پێناو گه‌یاندن و پاراستنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام ده‌كات و ئامانجیشی ئه‌وه‌یه هه‌میشه ڕووه گه‌شه‌كه‌ی ئیسلام پیشان بدات و سوودیش له په‌یڕه‌وکردنی وه‌ربگرێت بۆ خزمه‌تی موسڵمانان و گه‌لی كورد.
له ڕووی نه‌ته‌وه‌ییشه‌وه كار ده‌كات بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی ئه‌زموونی نه‌ته‌وه‌یی و گه‌یشتنی ئه‌و گه‌له سته‌ملێكراوه به مافه‌كانی خۆی، وه‌ك چۆن زانایان هیچ كاتیش دانه‌بڕاون له خۆشی و ناخۆشییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان و بگره بەوپه‌ڕی تواناوه پارێزگاری‌یان له كه‌رامه‌تی ئه‌و میلله‌ته كردووه و هانی خه‌ڵكیشیان داوه كه ده‌سكه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك سه‌روه‌تێكی نیشتمانی سه‌یر بكه‌ن و بیپارێزن، مه‌لای كورد له شاخ پێشمه‌رگه بوو و له خه‌باتی مه‌ده‌نیشدا پارێزه‌ری ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستانه.
له ڕووی پیشه‌ییشەوە یه‌كێتیی زانایان كاتی خۆی كه دامه‌زرا بۆ ئه‌وه بوو، خزمه‌تی زانایان بكات و ڕۆڵی مامۆستایان به‌ره‌و ئاستێكی باش به‌رێت، ئێستاش به هه‌مان نه‌فه‌س كار ده‌كات و به هه‌موو توانایه‌ك هه‌وڵ ده‌دات خزمه‌تی زانایانی ئایینی له كوردستان بكات.
به درێژایی مێژووه‌كه‌ی، یه‌كێتیی زانایان له قووڵكردنه‌وه‌ی گیانی ئایینپه‌روه‌ری و نه‌ته‌وه‌دۆستی له‌گه‌ڵ پاراستنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵی دیاری هه‌بووه، وه‌ك هێز و پاڵپشتێكی مه‌عنه‌وی و بۆ پشتگیریی مامۆستایانی ئایینی هه‌نگاوی ناوه و، ئامانجی بووه ڕۆحی ئیسلام ئاوێته‌ی گیانی نه‌ته‌وه‌یی بكات، به شێوه‌یه‌ك ده‌بێ تاكی كورد وای لێ بێت له پاڵ دیندا پارێزگاری له خاك و وڵاتی خۆی بكات و نیشتمانی خۆی خۆش بوێ، په‌یڕه‌وكردنی هه‌ستی میانڕه‌وانه و دژایه‌تیكردنی تیرۆر و بیری توندڕەوی و گوڕوتیندان به زانایانی ئایینی و لێكنزیككردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر پرسه گشتیه‌كان و، په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندیی زانایان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان له كوردستان و، زانایانی جیهانی ئیسلامی له ده‌ره‌وه و، پێكه‌وه‌ژیانی برایانه و، نه‌هێشتنی زوڵم و، كاركردن بۆ عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و، پاراستنی ده‌سكه‌وته نه‌ته‌وییه‌كان و، پاراستنی ئه‌خلاقی ئەو میلله‌ته و، گرنگیدان به خوێندنی ئایینی و كردنه‌وه‌ی خولی ڕۆشنبیری و به‌ستنی كۆنفرانسی زانستی و كاركردن بۆ یه‌كخستنی فه‌توا له كوردستان و چه‌ندین هه‌نگاوی تری له‌و شێوه‌یە، ئامانجی ئه‌و یه‌كێتییه‌ن و پشتیوان به خوا و هاوكاریی زانایانی ئایینی كاریان له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
ئه‌وانه‌ی له پێناو ئه‌و یه‌كێتییه‌دا خزمه‌تیان كردووه، جێگه‌ی فه‌خر و شانازییەکی گەورەن، سه‌ربه‌رزین كه زۆرترین زانای ئایینی به درێژایی ته‌مه‌نی خۆیان له‌ژێر ئه‌م چه‌تره‌دا بوون، هه‌وڵی ئه‌وان بۆ ئه‌وه بووه، كه زانایان وه‌ك یه‌ك ده‌ست و به یه‌ك ئیراده و سه‌ربه‌رزانه ژیان به‌ڕێوه ببه‌ن، ئه‌ركی ئێمه درێژه‌دانه به هه‌مان ئه‌و نه‌هج و ڕێبازه ڕه‌سه‌ن و پیرۆزه‌ی ئه‌وان، بۆیه لێره‌وه ده‌ستخۆشی له هه‌موو دڵسۆزانی ئه‌و یه‌كێتییه ده‌كه‌ین.
له كاتێكدا ئه‌م ساڵیاده ده‌كه‌ینه‌وه، كه گه‌له‌كه‌مان و جیهان بە قۆناغێکی هەستیاردا تێپەڕ دەبن، ناوخۆی هه‌رێمه‌كه‌مان پێویستی به هه‌ماهه‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی و پێكه‌وه‌كاركردن هه‌یه، تا بتوانین به ته‌بایی و سه‌قامگیریی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی واقعه‌كه‌مان به‌ره‌و باشتر ببه‌ین.
یه‌كێتیی زانایان وه‌ك ته‌واوكه‌ری ئامانجه ستراتیژییه‌كان و كاروانی زانایان له چوارچێوه‌ی فاكته‌ری پاڵپشتی قه‌زیه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت و، پشتئه‌ستوور به هاوكاریی زانایان و دڵسۆزییان به‌رامبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان تێده‌كۆشێت.
یه‌كێتیی زانایان ماڵی هه‌موو مامۆستایانی ئایینییه و خوازیاره هه‌مووان به‌وپه‌ڕی ڕێز و پاراستنی پێگه‌ی پیشەیی مامه‌ڵه بكه‌ن و به پێشنیاز و پاڵپشتی و خۆبه‌خاوه‌ندانان و هه‌ستی به‌رپرسیارێتی، خزمه‌تی یه‌كتر بكه‌ین و سه‌روه‌ری و شكۆی ئه‌و كاروانه بپارێزین و جێگه‌ی خۆیه‌تی هه‌وڵ و كۆششی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له پێناو ئه‌و یه‌كێتییه و خزمه‌تی زانایان كاریان كردووه، به‌رز ڕابگرین و ڕێز له ماندووبوونیان بگرین.
دووباره خزمه‌ت و ته‌مه‌نی پڕ له شانازیی یه‌كێتیی زانایان پیرۆز بێت، هیوادارین ئه‌و یاده به خێر و خۆشی بۆ گەلەکەمان و زانایانی سەربەرزی ئایینی بگه‌ڕێته‌وه و هێزێكی تازه و نوێش به‌و یه‌كێتییه بدات.
* ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی و وتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان