هەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی هونەرمەندی موزیکژەن (وشیار ڕواندوزی)، بروسکەیەکی پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد.
دەقی بروسکەی پرسەنامەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان:
بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو (وشیار ڕواندوزی)
بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی موزیکژەن (وشیار ڕواندوزی)مان پێگەیشت.
بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خودای گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەوایی بە دۆست و خزم و هەموو لایەک ببەخشێت، و گیانی کۆچکردووش بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٨ـی ٩ـی ٢٠٢٦