Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وەزیری ناوخۆ سەردانی مەکتەبی ڕێکخستنی بەھدینان دەکات و چەند بابەتێکی گرنگ تاوتوێ دەکرێن

دھۆک-KDP.info- ڕێبەر ئەحمەد، ئەندامی کۆمیتە ناوەندی و وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سەردانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە بەھدینان کرد و لەلایەن سەربەست لەزگین، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنەوە پێشوازیی لێ کرا.

لە دیدارێکدا بە ئامادەبوونی د. ڤیان سلێمان، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن و ژمارەیەک لە بەرپرسانی بەش و ژوورەکانی مەکتەب، گفتوگۆ لەبارەی دواین پێشھات و گۆڕانکارییەکانی دەڤەرەکە، عێراق و ھەرێمی کوردستان کرا.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، ھەردوولا جەختیان لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە کردەوە، کاراکردنی پەرلەمانی کوردستان و ئامادەکاری بۆ قۆناغی داھاتوو، پەلەکردن لە پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و پاراستن و دوور ڕاگرتنی ھەرێمی کوردستان لە کێشە و ئاڵۆزییە ناوچەیییەکان.