Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

​د. ھێمن ھەورامی سوپاسی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی و بەشداربووانی پرسەی دایکی دەکات

هەولێر-KDP.info- لە پەیامێکدا، د. ھێمن ھەورامی بەناوی خۆیی و تەواوی خانەوادەکەیەوە، سوپاسی سەرۆک بارزانی، سەرۆکی ھەرێم، سەرۆکی حکوومەت، سەرکردایەتی سیاسی و حزبی، بەرپرسان، لایەنە ئایینی و سیاسییەکان و سەرجەم ئەو کەسایەتی و بەڕێزانە دەکات کە لە کۆچی دوایی دایکی ئازیزیاندا (شەوبۆ عبداللە حمەامین ھەورامی) بەشداری پرسە و سەرەخۆشییان کردوون و لە خەمیان کەمکردوونەتەوە.

دەقی سوپاسنامەکەی د.ھێمن ھەورامی.

بۆ کۆچی دوایی دایکی خۆشەویست و ئازیزم (شەوبۆ عبداللە حمەامین ھەورامی) بەناوی خۆم و تەواوی ئەندامانی خانەوادە و خزم و کەسوکارمانەوە، پڕ بە دڵ سوپاسی یەک بە یەکی ئەو بەڕێزانە دەکەم کە لەم کۆستە گەورە و پڕ لەژانەدا، بەھەر جۆرێک بووە بەشداری پرسەکەمان بوون.

لێرەدا جێگەی خۆیەتی، سوپاسێکی زۆری سەرۆک و گەورە و ڕابەرمان جەنابی (سەرۆک بارزانی) بکەم کە ھەر لە ساتەوەختی کۆچی دوایی دایکم بە تەلەفۆن دڵنەوایی کردین و دواتریش لە پرسەکەمان جەنابیان بەشداری کرد و ئارامی و بەرگە گرتنێکی گەورەی پێ بەخشین.

سوپاسی تایبەتیم بۆ ڕێزداران جەنابی کاک (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و جەنابی کاک (مەسروور بارزانی) سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کە بە بەشدارییان لە پرسەکەدا لە خەمی قوڵی ئێمەیان کەمکردەوە و ئارامیان پێ بەخشین.

سوپاسی تایبەتی بۆ کاک (شێخ جەعفەر) جێگری سەرۆکی ھەرێم و کاک (مستەفا سەید قادر) جێگری سەرۆکی ھەرێم بۆ بەشداریان لە پرسەکەمان.

سوپاسی تایبەتیم بۆ ھەڤاڵانی بەڕێزی بەرپرس و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتیمان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی و یاریدەدەر و ئەندامانی مەکتەب ڕێکخستنی پارێزگاکان و بەرپرس و ئەندامانی بەشەکانی مەکتەب سیاسی و بەرپرس و ھەڤاڵانی دەستەی چاودێری و پشکنین و بەرپرس و کارگێرانی سەرجەم لقەکانی پارتیمان و بەرپرس و ھەڤاڵانی لیژنە ناوچەکان، سکرتێر و ھەڤاڵانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان و یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، بەرپرس و ئەندامانی ئەنجومەنی تێکۆشەران و بەرپرس و ھەڤاڵانی فەرماندەیی ھێزەکانی خەبات، بەرپرس و ھەڤاڵانی دەزگای باڵای ئەیلوول - گوڵان کە بە بەشداری فراوانیان لە خەمی ئێمەیان کەمکردەوە.

سوپاسی تایبەتیم بۆ بەڕێزان فەرماندە (سیھاد بارزانی) و فەرماندە کاک (مەنصور بارزانی) و ڕێزدار (مەلا مستەفا بارزانی) و کاک (ئارین بارزانی) بۆ بەشداریان لە پرسەکەمان و سوپاسی تایبەتیم بۆ بەرێزان کاک (موکسی بارزانی) و کاک (وەیسی بارزانی) بۆ پەیوەندی تەلەفۆنی و پرسە و سەرەخۆشیان.

سوپاسی زۆرم بۆ بەڕیزان سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و دادوەرانی بەڕێزی دادگای تەمیز و دادگاکانی پێداچوونەوە و داواکاری گشتی کە بە بەشداریان لە پرسەکەمان، لە غەممان کەمبوویەوە.

سوپاسێکی زۆرم بۆ پەرلەمانتارانی پارتیمان لە پەرلەمانی کورستان و پەرلەمانی عێراق و ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنە جیاجیاکان و دیوانی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، کە بەشداریان لە پرسەکەمان کرد.

سوپاسی زۆرم بۆ بەڕیزان وەزیر و بریکاری وەزارەت و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرە گشتیەکان و سەرۆکی دەستەکان و فەرمانگەکانی حکوومەتی ھەرێم و سەرۆکی زانکۆکان کەبە بەشداریان لە پرسەکەمان دڵنەوایی زۆریان پێ بەخشین.

سوپاسێکی زۆرم بۆ پارێزگار و جێگری پارێزگاری ھەولێر و پارێزگاری دھۆک و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆڕان و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ،کە بە بەشداریان لە غەمیان کەمکردینەوە.

سوپاسی زۆرم بۆ بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندە و ئەفسەر و پلە باڵاکانی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەیی دەڤەری یەک و فیرقە و لیواو فەوجەکان و بۆ فەرماندەی فەرماندەیی زێرەڤانی و ئەندامانی فەرماندەیی و فەرماندەی لیواکان، بە بەشداریان ئارامییان پێ بەخشین.

سوپاسێکی زۆرم بۆ ھەڤاڵانی ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و بەرپرس و ھەڤاڵانی ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و دژە تیرۆری کوردستان و بەرپرس و ھەڤاڵانی دەزگای ئاسایشی ھەرێم و بەرێوەبەر و ھەڤاڵانی ئاسایشی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک و کەرکوک، بە بەشدارییان لە غەمیان کەمکردینەوە.

سوپاسی زۆرم بۆ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و کونسوڵی ژمارەیەکی زۆری وڵاتان کە ڕاستەوخۆ بەشداری پرسەکەیان کردین و ژمارەیەک باڵیۆزی وڵاتان لە عێراق و کونسوڵی وڵاتان لە ھەرێمی کوردستان بە پرسەنامەی سەرەخۆشی و تەلەفۆن و ناردنی نوێنەر ھاوخەمی خۆیان دەربڕی.

سوپاس و پێزانینی تایبەتیم بۆ سەرۆک و سکرتێر و ڕابەر و ئەمیندار و ڕێکخەر و بڕیاردەری پارت و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان کە بە بەشداری ڕاستەوخۆیان لە پرسەکەمان یان ناردنی پرسەنامە و بەتەلەفۆن بەشداری پرسەکەیان کرد.

بەڕێز و پێزانینی زۆرەوە سوپاسی سەرۆک و بەڕێزانی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و پیاوانی ئایینی کریستان و میری ئێزیدیان و کەسایەتی ئایینە جیاجیاکان کە بەبەشداری راستەوخۆ یان بە تەلەفۆن و ناردنی پرسەنامە لە کەمکردنەوەی خەم و ناسۆرمان ھاوکارمان بوون.

سوپاسی زۆرم بۆ سەندیکا و یەکێتی و کۆمەڵە جیاجیاکان و کەسایەتیە ھونەری، ڕۆشنبیری، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، ڕێکخراوە ناحکوومیەکان و کەسایەتی کۆمەڵایەتی و ھۆز و ریش سپی و پیاو ماقوڵ و براگەورەی ژمارەیەک لە ھۆز و عەشیرەتە جیاجیاکانی کوردستان کە بەبەشداری ڕاستەوخۆ یان بە پرسەنامە و تەلەفۆن لە پرسەکەمان بەشداربوون.

سوپاسی زۆرم بۆ سەرجەم پارتە سیاسیەکانی پارچەکانی دیکەی کوردستان کەبە ناردنی نوێنەر یان بە تەلەفۆن و پرسەنامە لەخەم و کۆژانیان کەمکردینەوە.

سوپاسی زۆرم بۆ بەڕێزان لە ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوە ی وڵات کە لە ڕێگای ناردنی نامەی تایبەتی و تەلەفۆن و پەیامی سۆشیال میدیا لە پرسەکەمان بەشدار بوون.

سوپاسی بێ پایانم بۆ ھەرکەسێک کە لە ڕێگای نامەی واتسئاپ و پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا ھاوخەمی خۆیان دەربڕیوە و نەمانتوانیووە وەڵامیان دەینەوە.

دواجار زۆر زۆر سوپاسی ھەڤاڵانم لە بەشی ڕێکخستنی مەکتەب سیاسی پارتیمان و ھەڤاڵانی ناوچەی پیرمام و سەرجەم فەرمانگە حکوومیەکانی پیرمام بەتایبەتی بەڕێزان لە بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆ و ئاسایشی پیرمام کە لەماوەی دوو ڕۆژی پرسەکەمان زۆر بە پەرۆش و خەمخۆرانە ئەرکیان کێشا.

دایکی خۆشەویستم سەربەرزانە وەک ژنە کوردێکی چەوساوە بەئیرادەی پۆلاینەوە ژیا و ئامۆژگاری و پەروەردەکردنەکەی بۆ ئێمە تا ئەبەد نەخشە ڕێگای خزمەتکردنمان دەبێت بۆ خەڵک و خاکی کوردستان.

جارێکی تر بە گەورەیی خۆتان لە کەم و کوڕییەکانمان ببەخشن و لە ڕاستیدا نازانم چۆن سوپاس و قەدر زانی خۆم بۆ بەشداری ھەر لایەک بەھەر شێوازێک بووە دەرببڕم.

خوای گەورە لە کۆچکردووانی ھەموو لایەکمان خۆش بێت و گیانی پاکی دایکم و کۆچکردووان و مردووانی ھەموو لایەک بە بەھەشتی بەرین شاد بکات.

 

د.ھێمن ھەورامی

لەجیاتی بنەماڵە و خانەوادەی شەوبۆ عبداللە حمەامین ھەورامی