Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق دەکات

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی چوارشەممە 16ی ئەیلوولی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا، باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق پرسە و هاوخەمیی خۆی بۆ سەرۆک بارزانی دەربڕی بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی.

هەر لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دواپێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و هەڕەشە و ئالنگارییەکانی بەردەم عێراق لە  قۆناغی داهاتوو و هەڕەشەکانی تیرۆر ئاڵوگۆڕ کرا.

پەیوەست بەم تەوەرانەوە باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق جەختی لەوە کردەوە کە بەلای وڵاتەکەی بە گرنگی دەڕوانێتە داهاتووی عێراق و هەرێمی کوردستان و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستانی بەلایانەوە جێی بایەخێکی 

زۆرە. 

لە بەشێکی تری ئەم دیدارەدا وێڕای ئاماژەدان بە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان سوپای ئیتالیا و هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی دژی تیرۆر لە ساڵانی ڕابردوو، جەختیش لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی  کوردستان و ئیتالیا کرایەوە.