Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

عەلی حوسێن سەردانی شاعیری گەورەی کورد لەتیف هەڵمەت دەکات

سلێمانی-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-هەڵەبجە-ڕاپەڕین، لە شاری سلێمانی سەردانی ماڵی شاعیری گەورەی کورد، لەتیف هەڵمەتی کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٥-٩-٢٠٢٦ عەلی حوسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-هەڵەبجە-ڕاپەڕین، بە یاوەری شاندێکی مەکتەبی ڕێکخستن سەردانی ماڵی شاعیری گەورەی کورد، لەتیف هەڵمەتی کرد.

لە سەردانەکەدا عەلی حوسێن جەختی لەوە کردەوە کە لەتیف هەڵمەت شاعیر و نووسەر و کەسایەتییەکی دیاری کوردە و مایەی شانازییە بۆ هەمووان، هەروەها ئامادەییی تەواوی پارتی دیموکراتی کوردستانی بۆ هەر هاوکاری و پشتیوانییەک بۆ شاعیر لەتیف هەڵمەت دەربڕی.

لای خۆشییەوە لەتیف هەڵمەت وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی و سوپاسگوزاری بۆ بەسەرکردنەوەی، داوای کرد هەمووان بە گیانی برایەتی و یەکڕیزی خزمەتی هاووڵاتییان بکەن.