کەرکووک-KDP.info- بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و وەک پێزانینێک بۆ خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە دێرینەکان، قەڵغانی ڕێزلێنان پێشکەش بە دەزگای ئەیلوول و گوڵانی کەرکووک کرا.
ڕۆژی ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک و گەرمیان - خانەقینی پارتی دیموکراتی کوردستان، هیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای كەركووك، بە ئامادەبوونی یاریدەدەری بەرپەرسی مەکتەب و هەڤاڵانی مەکتەب، پێشوازی لە مامۆستا موحسین فاتیح، بەرپرسی دەزگای ئەیلوول و گوڵانی کەرکووک و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک و گەرمیان - خانەقین، بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، قەڵغانی ڕێزلێنانی بەخشییە دەزگای ئەیلوول و گوڵانی کەرکووک، وەک وەفاداری و پێزانینێک بەرامبەر بە ڕۆڵی دیار، مێژوویی و خەباتی نەپساوەیان لە پێناو دۆزی ڕەوای گەلی کوردستاندا.
