Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی پڕۆژەی (شانازیی مێژوو) ڕادەگەیەنێت

هەولێر-KDP.info- ​بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، ڕێوڕەسمێکی تایبەت بۆ ڕاگەیاندنی پڕۆژەیەکی گرنگی مێژوویی و ئەکادیمی ساز دەکات.

​پڕۆژەکە لەژێر ناونیشانی (شانازیی مێژوو)یە و تێیدا نووسینی ١١ کتێبی نوێ سەبارەت بە مێژوو و ئەدەبیاتی شۆڕشی ئەیلوول ئاشکرا دەکرێت. ئامادەکردنی ئەم بەرهەمانە لەلایەن ژمارەیەک ئەکادیمیست و توێژەری شارەزاوە ئەنجام دراوە.

​بڕیارە ڕێوڕەسمەکە سبەی یەکشەممە، ١٣ـی ئەیلوول، کاتژمێر ١١:٠٠ـی پێشنیوەڕۆ لە بارەگای بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوە بچێت.

​لە ئاگادارییەکی فەرمیدا، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی بانگهێشتی سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن، ڕۆژنامەنوسان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەکات بۆ ئامادەبوون و ڕووماڵکردنی ئەم ڕووداوە ڕۆشنبیرییە گرنگە.