Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروازە

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی (٢٢)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروازە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر، ستافی بەڕێوەبردن، ھونەرکاران و سەرجەم کارمەندانی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروازە کرد.

دەقی پەیامی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان.

بۆ (٢٢)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروازە.

بەڕێزان / بەڕێوەبەر، ستافی بەڕێوەبردن، ھونەرکاران و سەرجەم کارمەندانی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروازە.

لە ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروازەدا، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی ھێژا و بیسەرانی ئازیزی ڕادیۆکەتان دەکەین، ئومێدەوارین بۆ لەمەودواش ھەنگاوی باشتر بنێن و زیاتر خزمەتی بواری ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیریی کوردی بکەن و لە ئاست ئەو ئەرکە پیرۆزەتاندا بن.

مایەی دەستخۆشییە کە ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروازە لەو ماوەی تەمەنی کارکردنیدا، توانیویەتی بەرپرسانە ڕۆڵی شیاوی خۆی ببینێت و لە خزمەت پەیامەکەی و خواست و ویستی ھاووڵاتییاندا بێت.

لەو دەرفەتەدا پشتیوانیی خۆمان بۆ زیاتر پێشکەوتنی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروازە دووپات دەکەینەوە و ھەمیشە بەردەوام و سەرکەوتوو بن.

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦