Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لە ساڵیادی شۆڕشی ئەیلوولدا، لقی چواری پارتی کۆڕێکی ڕۆشنبیری لە سلێمانی ساز دەکات

سلێمانی -KDP.info- بەمناسبەتی ساڵیادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، بەشی پێگەیاندن و ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان، کۆڕێکی جەماوەری و ڕۆشنبیری بۆ نووسەر و مامۆستای زانکۆ، د. ماجد خەلیل ساز کرد.

مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی شێخ  ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان، هەڤاڵانی دەستەی کارگێڕی، ئەندامان و کادیرانی بەشەکانی لق و لیژنە ناوچەکان بەڕێوە چوو.

لە سەرەتای کۆڕەکەدا، شێخ ئاری هەرسین وتەیەکی پێشکەش کرد و تێیدا تیشکی خستە سەر گرنگیی سەرهەڵدانی شۆڕشی ئەیلوول لە ڕیفۆرمی کۆمەڵایەتیدا، هەروەها ڕۆڵی خوالێخۆشبوو مەلا مستەفا بارزانی بە سەنەد و سەرکردەیەکی مێژوویی و گرنگ لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا وەستایانە وەسفکرد.

دواتر، د. ماجد خەلیل کۆڕەکەی پێشکەش کرد کە تێیدا تیشکی خستە سەر هەندێک تەوەرەی سەرەکی، لەوانە، قۆناغەکانی پێش شۆڕش و هۆکارەکانی سەرهەڵدانی، ڕۆڵی مێژوویی شێخ عەبدولسەلام بارزانی و شێخ ئەحمەدی بارزانی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیدا، هەروەها بنەما و بەها ئەخلاقییەکانی شۆڕشی ئەیلوول و پەیوەندییە بەهێزەکانی لەگەڵ بەشەکانی تری کوردستاندا.

مامۆستای زانکۆ د. ماجد خەلیل، جەختیشی لە ڕەهەندی نەتەوەیی و خەباتی خۆڕسکی گەلی کوردستان کردەوە و ئاماژەی بە کاریگەریی گوشارە ئیقلیمییەکانی دەوڵەتانی ناوچەکە بۆ سەر شۆڕشی مەزنی ئەیلوول دا.