Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پارتی و کۆمەڵی دادگەریی جەختیان لەسەر بەھێزکردنی پەیوەندییەکانیان کردەوە

​هەولێر-KDP.info- بەرپڕسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە شاندێکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کرد، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بەھێزکردنی ھەماھەنگیی نێوان ھەردوو لایەن کرایەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٩ی ئەیلولی ٢٠٢٦، دکتۆر پشتیوان سادق، بەرپڕسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستن پێشوازی لە شوان ڕابەر و شاندێکی یاوەری لە مەڵبەندی ھەولێری کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کرد.

​لە دیدارەکەدا، دۆخی سیاسیی گشتیی ھەرێمی کوردستان، ئاستی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بەھێزکردنی ھەماھەنگیی نێوان ھەردوو لایەن لە سنووری پارێزگای ھەولێر تاوتوێ کران.

​لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەسەر پێویستیی پەلەکردن لە پرۆسەی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان، پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەت و یەکخستنی ھەوڵەکان لەپێناو پاراستنی مافە دەستوورییەکان و شایستەکانی خەڵکی ھەرێمی کوردستان کرایەوە.