ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی ئاکۆ عەزیز مشاری پرسەو سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی.
بۆ ماڵباتی ھەڤاڵی کۆچکردوو (ئاکۆ عەزیز مشاری)
بە خەم و پەژارەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھەڤاڵ و کادیری دڵسۆزی پارتیمان، خوالێخۆشبوو (ئاکۆ عەزیز مشاری)ـمان بیست، کە بە ڕووداوێکی دڵتەزێنی ھاتووچۆ کۆچی دوایی کرد.
بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین. ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و کەسوکار و بەشداربووانی ئەو کۆستە ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.
داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٦