دهۆک-KDP.info- بەرپڕسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەھدینان پێشوازی لە شاندێکی باڵای یەکگرتوو دەکات، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە تەبایی و یەکڕیزی و خێراکردنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت کرایەوە.
ئەمرۆ چوارشەممە، ٩ی ئەیلولی ٢٠٢٦، سەربەست لەزگین، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپڕسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەھدینان، بە ئامادەبوونی د. ڤیان سلێمان، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەب، پێشوازی لە شاندێکی باڵای یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد.
شاندی میوان پێکھاتبوو لە د. بەشیر ئەحمەد، بەرپڕسی مەڵبەندی سێ، بە ھاوڕێیەتیی سەعید عەلی عەبۆ و غازی سەعید، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتوو.
لە دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر دوایین پێشھات و ڕەوشی سیاسی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان. ھەردوولایەن جەختیان لەسەر بەھێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پاراستنی تەبایی و یەکڕیزیی نێوانیان کردەوە.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، ھەردوولا تەئکیدیان لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێویستیی خێراکردنی ھەنگاوەکان بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کردەوە.

