ھەولێر-KDP. info- ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2026/9/9 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فەرمانێکی هەرێمی بۆ بەرزکردنەوەی پلەی (519) ئەفسەر لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆ - بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، واژۆ کرد.
بەپێی فەرمانەکە کە پاڵپشت بە یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و یاسا به‌رکاره‌کان دەرچووە، پلەی ئەفسەران بۆ پلەی شایستەی ڕاژه‌یان بەرز دەکرێتەوە.
ئه‌م فه‌رمانه له‌مڕۆ، ڕۆژی ده‌رچوونییه‌وه، ده‌چێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه.