Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

یەکێتیی ئافرەتان ئاستەنگەکانی بەردەم ئافرەتان لە کەرتی ئابووریدا دەشکێنێت

هەولێر-KDP.info- لە چوارچێوەی چالاکییە بەردەوامەکانیدا بۆ پاڵپشتیکردنی ئافرەتان و فەراهەمکردنی سەربەخۆییی ئابووری، ناوەندەکانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان لە شارەکانی کەرکووک و زاخۆ دوو سیمیناری تایبەتیان لەسەر بەهێزکردنی توانای ئابووری و ڕۆڵی ئافرەت لە بازاڕی کاردا ئەنجام دا.

لە کەرکووک، سیمینارێک لەسەر تواناسازیی ئابووریی ئافرەتان بەڕێوە چوو.

لە شاری کەرکووک، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئافرەتانی شارەکە، سیمینارێکی تایبەت لەژێر ناونیشانی (تواناسازیی ئابووریی ئافرەت) لەلایەن خاتوو ئیڤان فەیسەڵ، بەرپرسی ناوەندی کەرکووکی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان پێشکەش کراو و تێیدا بە وردی تیشک خرایە سەر دەرفەتەکانی کار و توانای ئافرەتان بۆ بەرەوپێشبردنی لایەنی ئابووری، کە ئامادەبووان بە سەرنج و پرسیارەکانیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کرد، ئەم چالاکییە بەشێکە لە پلانی ساڵانەی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی خانمانی ناوچەکە.

لە زاخۆ، جەخت لەسەر نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم ئافرەتان لە بازاڕی کاردا کرایەوە

هاوکات، ناوەندی زاخۆی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان لە بارەگای خۆی سیمینارێکی لەژێر ناونیشانی (دەستێن بەرهەمدار، کاریگەرییا ئافرەتێ د کاری دا) بۆ خاتوو (فاتمە فکری) ڕێکخست، لە سیمینارەکەدا ئارمانجی سەرەکی هۆشیارکرنا ئافرەتێن گەنج بوو لەسەر مافەکانیان د کەرتی کاری دا و بەهێزکردنی توانای ئابوورییان، بەو پێیەی بەشداربووان جەختیان کردەوە کە هێزدان بە ئافرەت لە واری ئابووریدا ڕۆڵێکی ڕاستەوخۆ لە ئاواکردنی کۆمەڵگەیەکی بەرهەمدار و پێشکەوتوودا دەگێڕێت.